سەرەکی » وەرزش » هیچ كلاسیكۆیەكی كامپ نوی نەدۆڕاندووە

هیچ كلاسیكۆیەكی كامپ نوی نەدۆڕاندووە

ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو 24/10/2020 كلاسیكۆی ژمارە 245 و كلاسیكۆی ژمارە 91 ی نێو یاریگای كامپ نو كرا و ریاڵ مەدرید 3-1 لە بارسیلۆنای بردەوە.

ئەم كلاسیكۆیە

*یەكەم كلاسیكۆیە لە مێژووی دوورو درێژی كلاسیكۆدا بەبێ ئامادە بوونی هاندەران و لە كامپ نوویەكی چۆڵدا بكرێت.

*ئەم كلاسیكۆیە كلاسیكۆی ژمارە 245 ی نێوان هەردوو یانەیە بەدرێژایی مێژووی رووبەڕوو بوونەوەكانی ئەم دوو یانەیە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا.

*كلاسیكۆكەش بووبە كلاسیكۆی ژمارە 91 ی نێو یاریگای كامپ نو.

*زەینەدین زیدان وەك راهێنەری ریاڵ مەدرید هیچ كلاسیكۆیەكی کامپ نوی نەدۆڕاندووە.

*ئەم كلاسیكۆیە بووبە كلاسیكۆی ژمارە 9 كە زیدان وەك راهێنەری ریاڵ مەدرید ئەركی راهێنەری گرتۆتە ئەستۆ و چوار كلاسیكۆی بردۆتەوەو لە دوو كلاسیكۆدا یەكسان بووەو سێ كلاسیكۆشی دۆڕاندووە.

*یانەی ریاڵ مەدرید لە دوای ساڵی 2008 -ەوە ئەمە یەكەمین جارە بتوانێت لە دوو كلاسیكۆی یەك لەسەر یەكدا لە بارسا بباتەوە، دوا سێ كلاسیكۆ دوانی پارو وەرزی رابردووبووە و ئەمەش سێیەم كلاسیكۆیە، لەیەكەم كلاسیكۆی پاردا لە كامپ نو یەكسان بوون و لە كلاسیكۆی بیرنابیۆش ریاڵ 2-0 بردیەوەو ئەمەش سێیەم كلاسیكۆیە و ریاڵ 3-1 ئەمیشی بردەوە.

*لەوەرزی 2014-2015 -ەوە ریاڵ مەدرید نەیتوانیوە یەكەم كلاسیكۆی وەرزی نوێ لە بارسا بباتەوە، بەڵام وا ئەم كلاسیكۆیە بووبەیەكەم كلاسیكۆ لە دوای ئەو وەرزەوە ریاڵ بتوانێت كلاسیكۆی دەستپێك لەبارسا بباتەوە.

*ئەم وەرزە ئەمە سێیەم یاریی یەك لەسەر یەكە بارسا لە لالیگادا تامی بردنەوە ناكات، ئەم خراپی ئەنجامانەش بۆ یەكەمین جارە لە دوای ساڵی 2018 ەوە روودەدات كاتێك ئەو ساڵەش ڤاڵڤێردیش ئەم ئامارە خراپەی تۆمار كرد.

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*