* حەمەی ماملێ لە چاوەڕوانیی ٣٢٠ ملیارەکەی بەغدادا:
بەشەو ئەستێران دەژمێرم، بە رۆژ قاصیدان دەنێرم
* عەینەدین کە کوڕەکەی ئەنێرێ تەماتە بکڕێ:
باخڕ بێ، با خڕ باخڕ باخڕ بێ
* رەزا جولەکانی لە وەسفی بەختی کوردا:
جێگای بۆ راخە با بنوێ
* محەممەد عەباس کە ئیشەکانی حکومەت ئەبینێ:
وەی وەی، وەی وەی جونێ خوا بتکا بێ وەی
* جەلال سەعید لە کاتی وەرگرتنی نەوتەکەی ئەنجومەندا:
تێکە بۆم تێکە تا خڵتەی مابێ
* سالار مەحمود کە رەسمی ناوچە دابڕاوەکانی نیشان ئەدەن:
ئەترسم بمرم نەتبینمەوە، بەجوانەمەرگی سەر بنێمەوە
* عەلی مەردان وەختێک برادەرێک بیرەوەرییەکانی خۆی دەگێڕێتەوە:
گیانە بەسیەتی توخوا بەسیەتی
* حەسەنی شەماعی زادە کاتێک وەزعی شاری سلێمانی ئەبینێ:
ھمەگی بگید ماشەللا
* حەسەن زیرەک لە ستایشی وەزارەتی تەندروستیدا:
بێ دکتۆر دەوا و دەرمان شێتت کردم سەرگەردان
* حەسەن گەرمیانی کە پێی ئەلێن بچۆ بۆ جووت:
دیسان بارانە ئای دەبارێ باران
* مەلا کەریم کە لێی ئەپرسن داھاتی نەوتەکە کوا؟:
نەمدیوە و نەمدیوە، برینم ئەمدیواو دیوە
* حەمەی نێرگز کە قازانجی قەیسی ئەمساڵی لێ ئەپرسن:
باخم بێ بەرھەم، دڵم پڕ لە غەم
* حەمەساڵح دیلان کە دەبینێ برادەران نازانن چی بکەن:
بابچینە سەر وەیس بە تۆبەکاری
398 جار بینراوە