لەدووتووێی چەندین لاپەڕەد کتێبی (نەتەوەیەک بەبێ دەوڵەت- کوردەکان لەسەرهەڵدانی ئیسلامەوە بۆ کازیوەی ناسیۆنالیزم) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
کتێبەکە مایکڵ ئیپێڵ نووسیووێتی و بادینان محەمەد کردوویەتی بەکوردی و یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای رۆشنبریی جەمال عیرفان.
لەبەشێکی ئەم کتێبەدا هاتووە: ئەم کتێبە گەشتێکى دور و قوڵە بە نێو ناسنامەى نەتەوەیی کورد، هەر لە سەرەتاى ئایینى ئیسلامەوە تاوەکوو سەدەى بیست و یەک. ئەگەرچى مەوداى توێژینەوەکە زۆر فراوانە و لەوانەیە توێژەر بەتەواوى و بەوردى نەپڕژابێتە سەر هەموو مێژووى کورد لەو سەردەمە، بەڵام رەنجێکى رژدى زانستییە، کە تیشک دەخاتە سەر بنەچە و مێژوو و پێکهاتەى کۆمەڵایەتى کورد و پەیوەندى میر و میرنشینەکان لەگەڵ وڵاتانى داگیرکەر، هەروەها ناڕاستەوخۆیانە دەتوانرێت کەموکوڕى و هەڵە بەرچاوەکانى کورد لە قۆناغە جیاوازەکان هەست پێ بکرێت و بە شێوەیەکى راستەوخۆش ئاماژە بە هۆکارەکانى پشت دواکەوتنى گەشەسەندنى ناسنامەى کۆمەڵى کورد و ناسیۆنالیزمى کوردى دەکات.
77 جار بینراوە