سەرەکی » کەلتوور » نووسین و دۆكیۆمێنتەكانی شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید لە كتێبێكدا

نووسین و دۆكیۆمێنتەكانی شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفید لە كتێبێكدا

لەماوەی رابردوودا، خاتوو مەهاباد حەفید كتێبێكی بەناوی (خاك) بە دیاری بۆ خاتوو گەلاوێژ ناردووە، كە ناوەڕۆكەكەی لەبارەی نووسین و دۆكیۆمێنتەكانی شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفیدە، لە وەڵامی ئەم دیارییەدا، خاتوو گەلاوێژ ئەم نامەیەی ئاراستەی مەهاباد حەفید كردووە:

خوشكی بەڕێزم خاتوو مەهابادی حەفید
لەمڕۆژانەدا دیارییە جوان و بەنرخەكەتم پێگەیشت، ئەو دیارییە ناوازەو دەگمەنەی كە لەچوارچێوەی كتێبێكداو بەناونیشانی (خاك) بۆتناردم و بریتییە لە گوزەرێك بەناو نووسین و شیعر و ژیان و وێنە و دۆكیۆمێنتەكانی شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی حەفیددا.

لاپەڕەكانی ئەم كتێبە هەریەكەیان بۆ خۆی مێژووی سەردەمێكی خەباتی گەلەكەمان دەگێڕێتەوە كە بنەماڵە تێكۆشەرەكەی مەلیك مەحمودی مەلیكی كوردستان رۆڵی سەرەكییان تێیدا هەبووەو ئێستا نەوەكانیان شانازیی پێوە دەكەن.

مێژوو گەواهیدەری پەیوەندییەكانی نێوان شێخ لەتیفی نەوەی شێخ مەحمود و مامۆستا هەمزە عەبدوڵـڵای تێكۆشەری ئەوكاتانەیە كە چۆن وەك دوو كەسایەتیی دیار بەبیری پێشكەوتنخوازیی كوردایەتی خەباتیان كردووە.

نامەوێت لێرەدا بچمەوە سەر ئەو مێژووە پرشنگدارە، چونكە ئەوە بۆخۆی تۆماركراوە و لاپەڕەكانی مێژووی رازاندووەتەوە، بەڵكو دەمەوێت لێرەدا سوپاسی بێپایانی خۆمتان ئاراستە بكەم بۆ ئەم دیارییە دەگمەنە و پێموایە پێویستە ئەم كتێبە لەهەموو ماڵێكی كوردستاندا هەبێت، چونكە سەرچاوەیەكی پڕ لەزانیارییە بۆ توێژەران و مێژوونووسان و ئەكادیمییانی كورد.

دووبارە سوپاس بۆ دیارییەكەت و دەستخۆشییش لە كاكە جەمال لۆلۆ دەكەم بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی كە بەم كتێبە خاكییەوە كێشاویەتی.

گەلاوێژ

 73 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*