زۆرجار ئه‌گه‌ر به‌قورسی بڕوانینه حاڵه‌تێك یان هه‌ندێ شت له ژیاندا ئه‌وا قورس ده‌بێت بۆمان، به‌ڵام گه‌ر به سانا سه‌یری بكه‌ین و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، رێگه‌ی ئاسان بگرینه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وا زۆر به‌سانایی ده‌توانین تێیپه‌ڕێنین یان جێ به‌جێی بكه‌ین.
لێره‌دا چیرۆكێك له‌و باره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه گوزارشت له‌وه ده‌كات، زۆرجار رێگهچارهو چاره‌سه‌ره ئاسانه‌كه له‌به‌رده‌ستماندایه، به‌ڵام نایبینین و رێگه‌ی قورس ده‌گرینه‌به‌ر..
یه‌كێك له‌زیندانییه‌كان له‌سه‌رده‌می لویسی چوارده‌هه‌می فه‌ره‌نسا، كه حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له‌ژوورێكی قه‌ڵادا زیندانی كرابوو، ته‌نها شه‌وێك مابوو بۆ واده‌ی له‌سێداره‌دانی.
زیندانییه‌كه واقی وڕما كاتێك ده‌رگای ژووره‌كه‌ی كرایه‌وه و پادشا لویسی چوارده‌هه‌م له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانیدا هاتنه ژووره‌وه و پێی ووت، «یه‌ك چانست ده‌ده‌می ئه‌گه‌ر توانیت سوودی لێوه‌ربگرێت ئه‌وا رزگارت ده‌بێت و ئازاد ده‌بیت».
پادشا به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانی و وتی، یه‌ك رێگا هه‌یه له زیندانهكهتدا به‌بێ پاسه‌وان، ئه‌گه‌ر توانیت بیدۆزیته‌وه ئه‌وا ده‌توانیت بێ یه‌ك و دوو ده‌ربچێت و خۆت رزگاربكه‌یت، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی، ئه‌وا پاسه‌وانه‌كان سبه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی خۆردا دێن و ده‌تبه‌ن بۆ له‌سێداره‌دان.
ئینجا پادشا و پاسه‌وانه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست و قاچی زنجیركراوی زیندانییه‌كه‌یان كرده‌وه ژووره‌كه‌یان به‌جێهێشت.
زیندانییه‌كه دوای رۆیشتنی ئه‌وان هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌یه‌ی پادشا ئاماژه‌ی پێكرد بۆ رزگاربوونی له‌زیندان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ژێر بهڕهیهكی شڕی ژووره‌كه‌دا كونێكی سه‌رداپۆشراوی دۆزییه‌وه، ئومێدی رزگاربوونی له‌لا دروست بوو، كاتێك قه‌باغی سه‌ر كونه‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه رووانی پیپلیكانهیهكی لێیه به‌ره‌و ژێرزه‌مینێك ده‌چێـت، كه گه‌یشته خواره‌وه، پیپلیكانهیهكی تری دۆزیه‌وه كه جارێكی تر به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی ده‌برد، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی كه‌مه كه‌مه هه‌ستی به بۆنی هه‌وای ده‌ره‌وه كرد، ئه‌مه‌ش زیاتر ئومێدی رزگاربوونی پێ به‌خشی، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی زیاتر له كۆتاییدا خۆی له بورجی سه‌ره‌وه‌ی قه‌ڵادا بینیه‌وه‌و لێوه‌ی به‌ئه‌سته‌م زه‌وی ده‌بینی به‌هۆی به‌رزییه‌وه.
پێله‌قه‌یه‌ك له دیواره‌كه ده‌دات و هه‌ست بهجووڵانی به‌ردی دیواره‌كه ده‌كات، ئینجا به‌ده‌ست به‌رده‌كه ده‌جووڵێنێت بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌توانێت لای به‌رێت و ده‌ریبكات، دوای ده‌ركردنی به‌رده‌كه نیمچه رێڕه‌وێكی ته‌سك ده‌رده‌كه‌وێت به‌زۆر و بهسكهخشكێی به‌ناویدا ده‌ڕوات و كه‌مه كه‌مه گوێی له‌خوڕه‌ی ئاو ده‌بێـت، ئه‌وه‌ش هیوای پێ ده‌به‌خشێت، چونكه ده‌زانێ قه‌ڵاكه رووبارێكی له‌ته‌نیشته‌وه‌یه، به‌ڵام كه ده‌گاته كۆتایی رێڕه‌وه‌كه ده‌بینێت بهپهنجهرهیهكی ئاسن گیراوه و ئاوه‌كه‌ش له‌و به‌ریه‌وه ده‌بینێت.
به‌مجۆره هه‌وڵانه تا به‌یانی خه‌ریك ده‌بێت و ته‌واو هیلاك ده‌بێـت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هیوایه‌ك و ده‌رچه‌یه‌ك كه لێره‌و له‌وێ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر به‌شكست كۆتایی دێت. له‌گه‌ڵ كۆتایی هه‌وڵه‌كانیدا شه‌و كۆتایی دێت و تیشكی هه‌تاو له په‌نجه‌ره ئاسنهكهوه ده‌رده‌كه‌وێـت، كه رووده‌كاته ده‌رگاكه‌ی پشته‌وه‌ی پادشا له‌به‌رده‌می خۆیدا ده‌بینێته‌وه، پێی ده‌ڵێـت، «ئه‌وه هێشتا لێره ده‌تبینم!!»
زیندانه‌كه به‌پادشا ده‌ڵێ، وامزانی راستگۆ ده‌بیت له‌گه‌ڵمدا ئه‌ی پادشا!
پادشا: راستگۆ بووم له‌گه‌ڵتدا!
زیندانی: هیچ شوێنێك له‌م زیندانه نه‌ما كه هه‌وڵی تێدا نه‌ده‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌و شوێنێك بۆ ده‌رچوون؟
پادشا: ده‌رگای زیندانه‌كه به‌كراوه‌یی و بێ پاسه‌وان بوو!
ئه‌م چیرۆكه پێمان ده‌ڵێ، مرۆڤ خۆی له‌مپه‌ر و قورسیی له‌به‌رده‌م خۆیدا دروست ده‌كات و رووناكاته شته ساده‌و ساناكان له ژیانیدا، چونكه ژیانمان ره‌نگه ساده بێـت ئه‌گه‌ر به‌ساده‌یی بیری لێبكه‌ینه‌وه، قورسیش بێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی شته‌كان له‌خۆی قورس بكات.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێـت بزانرێـت، ژیان خۆی ساده و ساكار و ئاساییه، به‌ڵام هه‌ندێكجار مرۆڤه‌كان خۆیان شته‌كان و كاروباری ژیان له‌خۆیان قورس ده‌كه‌ن، زۆرجاریش ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بن به‌رامبه‌ر به‌و قورسییه و بێ هیواو نائۆمێد ده‌بن له‌گه‌یشتن بهئامانجهكانیان.
و: کوردستانی نوێ
سەرچاوە: فەیسبووک
55 جار بینراوە