سەرەکی » مانشێت » خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن بڕیاری لێدرا، كه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو خوێندنی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و 1/3ش خوێندنی قۆناغه‌كانی تر، ده‌ستپێده‌كرێته‌وه‌.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 13/1ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بڕیاردرا له‌ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌وه‌ پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێبكرێته‌وه‌، رۆژی 1/3ش قۆناغه‌كانی تر، خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، وتیشی: بڕیاره‌ رۆژی 2/2 لیژنه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، كۆببێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌ خوێندن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پلانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌خوێندن، هه‌روه‌ها خشته‌ی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان، ئاشكراده‌كات.

راشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت چیتر دابه‌شكردنی مووچه‌ نه‌بێته‌ هه‌واڵی به‌په‌له‌و له‌مه‌ودوا به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستداده‌بێت، حكومه‌ت مووچه‌ دابه‌شده‌كات.

 67 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*