كاتی خۆی كه داعش په‌یدا بوو، قسه زۆر ده‌كرا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ دروست بووه؟ چۆن دروست بووه، ئه‌ركی چییه، كێ هاوكاریی ده‌كات؟
یه‌كێك له بۆچوونه‌كان ئه‌وه‌بوو، له‌م خۆرههڵاتهدا ئازادیی نییه و سه‌ركوتكاریی هه‌یه و باری ئابووریی و بژێویی خه‌ڵك هێنده خراپه، بۆیه گروپی توندڕه و دروست ده‌بن. كه‌چی ده‌ركه‌وت نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چوار زیاتری هێزه‌كانی داعش له خۆرئاواوه هاتبوون. ئه‌و خۆرئاوایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئازادیی و خۆشگوزه‌رانیی تێدایه!
هه‌ر ئه‌وساش قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ده‌كرا كه هه‌ندێك وڵاتی زلهێز داعشیان بۆ مه‌رامی خۆیان دروستكردووه و ناوچه‌كه‌ی پێ ده‌شڵه‌ژێنن، تاكو مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ناوچه‌كه، یان هاتنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن. له راستیشدا ئه‌م بۆ چوونه راستییه‌كی زۆری تێدابوو، ده‌نا ناكرێت ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی داعش به چه‌ندین جۆر ئۆتۆمبێل و چه‌كێكی زۆره‌وه، له سوریاوه بێنه ناو عیراق و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، كه‌چی چاوی چاودێریی ئهلهكترۆنی و مرۆیی ئه‌و وڵاتانه نه‌یان بینێت!
پاش ئه‌وه‌ی داعش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌وته‌وه جموجۆڵ و ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی كرد، ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه داعش خۆی رێكخستۆته‌وه و به‌هێز بووه و پێده‌چێت له عیراق و سوریا ده‌ست بكاته‌وه به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
له نوێترین لێدوانیشدا له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری له‌شكره‌كانی فه‌ره‌نسا، فلۆرانس بارلی ده‌ڵێت: «داعش بوونی هه‌یه!». هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه بارودۆخی ناوچه‌كه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێویستیان به‌وه‌یه ئه‌م ده‌وروبه‌ره هه‌میشه ناسه‌قامگیربێت، پێویستی به بوونی داعشه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان ماوه‌یه‌كه و به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌ستكراوه به گواستنه‌وه‌ی گیراوانی داعش له‌و زیندانانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدان له‌لایه‌ن هێزێكی تره‌وه بۆ شوێنی تر.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه داعش به‌به‌رچاوی هاوپه‌یمانانه‌وه له چه‌ندین شوێندا (چالاكیی) ده‌كات، هه‌م له سوریا و هه‌م له عیراق. كاتی خۆشی كه له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش شه‌ڕی ده‌كرد، كورد وته‌نی به رۆژی نیوه‌ڕۆ نه‌وتی به‌تانكه‌ر ده‌فرۆشت و كه‌سیش گوێی پێ نه‌ده‌دا، تا روسیا له رێی په‌لامارێكی ئاسمانییه‌وه، ده‌یان تانكه‌ری پڕ له نه‌وتی داعشی سووتاند.
ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كرێت، داعش زیندوو به‌هێز كراوه‌ته‌وه و ئاماده‌ی كاركردن كراوه تا له فلمێكی نوێی پڕ كاره‌سات و وێرانكارییدا رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕێت، مه‌علومیشه كێ سینیاریۆ نووس و دهرهێنهریشێتی!
119 جار بینراوە