سەرەکی » وەرزش » پەیوەندی زۆر خراپی لەگەڵ وەرزشكاران هەبووە

پەیوەندی زۆر خراپی لەگەڵ وەرزشكاران هەبووە

لەكاتێكدا دۆناڵد ترامپ ماڵئاوایی لە كۆشكی سپی دەكات ئاژانسەكانی هەواڵ راپۆرتیان لەسەر پەیوەندی 45مین سەرۆكی ئەمریكا كردوە لەگەڵ وەرزشكاران كە رەنگە خراپترین پەیوەندی بێت لە مێژووی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

ترامپ لەماوەی چوار ساڵ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە چەندین كەسایەتی وەرزش و وەرزشكاران كرد لە كۆشكی سپی، بەڵام دوژمنی زۆریشی بۆ خۆی دروست كرد لە بواری وەرزشدا.

لە ئەمریكا واباوە هەر یانەو تیپێك نازناو بباتەوە سەردانی كۆشكی سپی دەكات، بەڵام لەماوەی سەرۆكایەتی ترامپ چەندین وەرزشكار رەتیان كردەوە بەهۆی ترامپ سەردانی كۆشكی سپی بكەن.

یەكەم بەركەوتنی ترامپ لەگەڵ وەرزشكاران كاتێك بوو كە ترامپ یاریزانێكی تیپی سان فرانسیسكۆ فۆرتی نانیرزی بە سەگ ناوبرد، ئەوەش بەهۆی لە كاتی سرودی نیشتمانی ئەمریكا كەوتە سەر یەك ئەژنۆ، بەهۆی ئەمەش زنجیرەیەكی گەورەی ناڕەزایی دژی ترامپ بەڕێوەچوو.

ساڵی 2020یش ركابەری بەهێز و گەورە لەنێوان ترامپ و ئەستێرەكانی ئێن بی ئەی سەری هەڵدا ئەمەش كاتێك ئەستێرەكان داوای چاكسازی كۆمەڵایەتی و دادپەروەریان كرد.

تەنانەت وەرزشە خۆشەویستەكەی ترامپ كە یاری گۆڵفە ترامپ لەماوەی سەرۆكایەتی ناكۆكی لەگەڵ ئەستێرەو بەرپرسان دروستكرد، بەهۆی ئەمەش هەردوو دەستەی یاریزانە پیشەگەرەكانی ئەمریكای باكوور و بەریتانیا رەتیان كردەوە پاڵەوانێتی لەو یاریگایانە بكەن كە ترەمپ خاوەنیەتی.

بەهۆی ئەو ناكۆكی و بەركەوتنانەشی لەگەڵ ئەستێرەكانی وەرزشی بەشێكی زۆریان لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردانی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داوایان لە هەوادارانیان دەكرد دەنگ بە ترامپ نەدەن.

 90 جار بینراوە