سەرەکی » زانست » دەمانچەیەكی پزیشكیی پێستی جێگرەوە دروست دەكاتپەڕە 2

دەمانچەیەكی پزیشكیی پێستی جێگرەوە دروست دەكات

پزیشكانی ئەوروپا و هیند و ئیسرائیل دەستیانكردووە بە بەكارهێنانی ئەو دەمانچە پزیشكییەی كە توێژێكی پارێزەر بەسەر پێستی سووتاو و برینداردا دروست دەكات.

ئەم جۆرە دەمانچەیە ناوی(spinecare)ە ولە لایەن كۆمپانیای(Nanomedic)ی ئیسرائیلییەوە دیزاین كراوە و دەتوانێت جۆرە پێستێك بەسەر شوێنی برین و سووتاویدا دروست بكات كە وا دەكات بە پێچەوانەی لەفاف و برینپێچە ئاساییەكانەوە كەسەكە بەئاسانی بجوڵێت و تەنانەت بێ ترسیش لە هەوكردن خۆی بشوات، هەروەها ئەو پێستە جێگرەوەیە یارمەتی كەسانی فریاگوزار دەدات بێ دەستلێدانی برینەكە پشكنین بۆ ئەو كەسە بكەن ئەمە جگە لەوەی بەكارهێنانی لەفاف و شاش لێكردنەوەی ئازاری زۆر بە كەسە بریندارەكە دەگەیەنێت.

هەرچەندە پێشتریش لەو جۆرە ئامێرە هەبووە كە بە تەكنیكی ڕستنی كارەبایی كاردەكات بۆ دروستكردنی ریشاڵی نانۆیی لە شلەیەكی تایبەت و چەند ساڵێك لە بواری پزیشكییدا بەكارهاتووە، بەڵام كۆمپانیای (Nanomedic) ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم ئامێرە نوێیەیان زۆر بچوكترە و دەتوانرێت بەئاسانی بگوازرێتەوە و جێگۆڕكێی پێ بكرێت.

(جاری جێ ساجیف) جێگری سەرۆكی كۆمپانیای ناوبراو وتی» پێشتر نەخۆشخانەكانی ئەڵمانیا و سویسرا ئەو بەرهەمەی كۆمپانیاكەیانیان بەكارهێناوە بۆ برینەكانی روخسار لە كاتێكدا كە لەفافی ئاسایی دەبێتە رێگر بۆ كەسی بریندار، هەندێك نەخۆشخانەی تریش بۆ ئەو كەسانەیان بەكارهێناوە كە بەهۆی نەخۆشیی شەكرەوە قاچیان تووشی برین دەبێت كە زۆر جار كاردەگاتە بڕینەوەی بەشێكی قاچییان یان هەمووی.

بەپێی داتاكانی پسپۆڕی برین و سووتاوی لە نەخۆشخانەی شاژنە ڤیكتۆریا لە ناوچەی (ساكس)ی بەریتانیا، ئەو توێژە سپییە زەرد باوە كە زۆر لە پێست دەچێت و ئامێرە كە دروستی دەكات، بۆ برین و سووتاوییە رووكەشەكان زۆر بەسوود بووە و ئەو ئاماژە لەیزەرییەش زۆر یارمەتی پزیشكەكان دەدات لە ئاراستەكردنی دەمانچەكە بەرەو ئەو شوێنانەی زۆرتر پێویستیان بە چاككردنەوە و ڕێككردنەوە هەیە.

سەرچاوە: Ghadi news

 257 جار بینراوە