سەرەکی » هەمەڕەنگ » 63 به‌رهه‌م له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته‌ فیلمی تاران ركابه‌ری ده‌كه‌ن

63 به‌رهه‌م له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته‌ فیلمی تاران ركابه‌ری ده‌كه‌ن

63 كورته‌ فیلم کە بەرهەمی 19 وڵاتی جیهانن له‌ به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی تاران، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌ندیس و كۆته‌ڵی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌غدی 3 هه‌زار دۆلاری پێكه‌وه‌ کێبڕکێ ده‌كه‌ن.

به‌پێی راپۆڕتی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی تاران، سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی تاران به‌ سەرۆکایەتی «سه‌ید سادق مووسه‌وی» وه‌ك یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی له‌ ئێران، كه‌ به‌ شێوه‌ی ئاماده‌بوون و به‌شداریی سینه‌ماكاران و بینه‌ران و ئۆنڵاین و به‌ نمایشكردنی كورته‌ فیلمەکان کە بەرهەمی وڵاتانی فه‌ره‌نسا، ئه‌مریكا، هندستان، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، غا‌نا، چین، چیك، پۆڵه‌ندا، ئیتالیا، توركیا، ئوسترالیا، بولگاریا، دانیمارك، رووسیا، ئه‌فریقیای باشوور، به‌لژیك، قه‌زاقستان و ئێران و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامامی لیژنه‌ی داوەران له‌ وڵاتانی ئیتاڵیا، كۆریای باشوور و ئێران؛ له‌ دوو به‌شی کێبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ به‌شه‌كانی فیلمی درامی و چیرۆكی، به‌ڵگه‌ فیلمی دۆكیۆمێنتاری، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن رۆژی 25 ژانویه‌ی 2021 به‌ ناساندنی هه‌ڵبژێردراوانی فێستیڤاڵ كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی دێنێت.

 90 جار بینراوە