سەرەکی » زانست » لەیەك خولەكدا لەسەر تۆرەكانی ئینتەرنێت چی روودەدات؟

لەیەك خولەكدا لەسەر تۆرەكانی ئینتەرنێت چی روودەدات؟

هەرچەندە بەكاربەرانی ئینتەرنێت لەسەرانسەری جیهاندا كەم نین، بەڵام ئەو كارانەی لە ماوەی یەك خولەكدا لەسەر ئەو تۆڕە جالجاڵۆكەییە روودەدات جێگەی سەرنجە. بە پێی داتایەكی نێودەوڵەتیی (3.5)ملیار كەس لەسەرانسەری جیهاندا ئینتەرنێت بەكاردەهێنن كە دەكاتە(%59)ی دانیشتوانی گۆی زەوی، لە كانوونی دووەمی (2019) شەوە بواری ئینتەرنێت بەڕێژەی (%6)گەشەی كردووە، بۆ ئەمەش داتایەك وەرگیراوە بۆ ئەوەی بزانرێت لەماوەی یەك خوولەكدا بەكاربەرانی ئەو تۆڕە جالجاڵۆكەییە چی دەكەن. تا ئێستا لەیەك خوولەكدا و لەسەرانسەری جیهاندا (4017)نامە لە ڕێگەی واتساپەوە ئاڵوگۆر دەكرێت. لەیەك خولەكدا (147) هەزار وێنەی جۆراوجۆر لەلایەن بەكارهێنەرانی فەیسبووكەوە لەسەر لاپەڕەكانیان یان لە بەشی ( ستۆری)یەكانیان داونلۆد دەكرێت. لە هەر خولەكێكدا لە تۆڕی ئنیستاگرام (347) وێنە و ستۆریی دادەبەزێنرێت. لەیەك خولەكدا لە سەر پێگەی (zoom) ، (208) هەزار كەس بە ئۆنلاین كۆدەبنەوە. لە هەر خولەكێكدا (2704) كەس دەبنە بەشدار لەتیكتۆك. لەیەك خولەكدا (319)كەس لاپەڕەی تایبەت بە خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردەكەنەوە. لەیەك خولەكدا چەندین پرۆسەی بازرگانیی بە ڕێگەی ئۆنلاین و بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار بەڕێوە دەچێت لەیەك خولەكیشدا كۆمپانیای ئامازۆن (6659)پرۆسەی باركردنی كاڵای بازرگانی دەکات كە سەرجەم كاڵاكان بە ئۆنلاین داواكراون.

سەرچاوە: Ghadi news

 183 جار بینراوە