سەرەکی » ئابووری » پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت زیاتر بەرز بێتەوەپەڕە 27

پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت زیاتر بەرز بێتەوە

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و دوێنێ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 62 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، لەهەمان كاتیشدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی گەیشتە 59 دۆلار و 92 سەنت.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەوە هەیە لەلایەن وڵاتانی ئۆپێك و ئۆپێك پڵەسەوە.

لای خۆیەوە، ئەمریكا سین گەورە شرۆڤەكاری نەوت لەكۆمپانیای توێژینەوەی ئێنیرجی ئەسپێكت، پێشبینی دەكات نرخی بەرمیلێك نەوت لەساڵی داهاتوودا بگاتە 100 دۆلار و ئەوەش پەیوەندی بە بەردەوامی سیاسەتی كارئاسانی گەورە دەوڵەتانی جیهانەوە هەیە بۆ ئەوەی پشتیوانی ئابووری بكەن، كە كەوتۆتە ژێر كاریگەری پەتای كۆرۆناوە.

 308 جار بینراوە