سەرەکی » هەمەڕەنگ » بەشی دووەمی فیلمەکەی نمایش دەکرێت

بەشی دووەمی فیلمەکەی نمایش دەکرێت

رۆژبەڕۆژ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهاندا زیاتر دەبێت، ئەمەش وایکردووە کە چالاکییە هونەرییەکان و نمایشکردنی فیلمە سینەماییە نوێکان بڵاونەکرێنەوەو لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش نەکرێن، بەڵام لەگەڵ ئەو مەترسیانەشدا بەڕێوەبەرانی هونەریی بەشی یەکەمی فیلمی (Sonic the Hedgehog) رایانگەیاند کە لە مانگی 4ی ئەمساڵدا بەشی دووەمی ئەم فیلمە بڵاودەکەنەوەو لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشی دەکەن.

فیلمەکە جیف فاولەر دەرهێنەرێتی و «جیم کاری» ئەکتەری دیاری سینەمای جیهان رۆڵی سەرەکیی تێدا دەبینێت و شانبەشانی ئەویش هەریەکە لە «جیمس مارسدن، نیل ماکدونۆ، ئادەم بالی، لیان لاب، ئەلیفنا لوک، بین شوارتز» و چەندین ئەکتەری تر لەم فیلمەدا بەشدارن.

شایانی باسە بەشی یەکەمی فیلمەکە ساڵی پار لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشکراو داهاتێکی زۆریشی بەدەستهێنا، هەروەها دوایین فیلمە کە «جیم کاری» بەشداریی تێدا کردبێت.

 169 جار بینراوە