سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەرنەڤاڵی خۆشەویستی بۆ هونەرمەند ئاری بابان بەڕێوەچوو

كەرنەڤاڵی خۆشەویستی بۆ هونەرمەند ئاری بابان بەڕێوەچوو

ئێوارەی رۆژی 14/2/2021 کە رۆژی خۆشەویستی بوو، بە ئامادەبوونی خانەوادە و ژمارەیەكی زۆر لەهونەرمەندان و هونەردۆستان، لە هۆڵی گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە كەرنەڤاڵی خۆشەویستی بۆ هونەرمەندی كۆچكردوو (ئاری بابان) سیمبولی خۆشەویستی لەلایەن ژمارەیەك لە هونەرمەندانەوە رێكخرا. لە كەرنەڤاڵەكەدا جگە لە نمایشكردنی پێنج تابلۆی هونەرمەند ئاری بابان، 54 هونەرمەندی ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان بە نمایشكردنی 75 تابلۆ و پەیكەر، رێزلێنان و خۆشەویستییان بۆ ئاری بابان دووپاتكردەوەو (ئاری بابان)یان وەك سیمبولی خۆشەویستیی ناساند.

لە بەشێكی تری كەرنەڤاڵەكەدا رۆمانێك پێشکەشی ئامادەبوواندا كرا کە یەکێک بوو لەکارە وەرگێڕانەکانی «ئاری بابان» کۆچکردوو، پاشان لەناو هۆڵی پیشانگەكەدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ (محەمەد رەئوف كەركوكی) چەند گۆرانییەكی پێشكەش بە رۆحی ئاری بابان كرد.

شایەنی باسە كەرنەڤاڵی خۆشەویستیی و پیشانگەی هونەرمەندان بەسپۆنسەری كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت ساز كرابوو ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.

ڤینۆس تۆفیق

 174 جار بینراوە