سامان ساڵح*
شه‌هیدی نه‌مر تاهیر محه‌مه‌د قادر، له دایكبووی ساڵی 1965ی گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی شاری سلێمانییه، گه‌نجێكی هۆشیار و خوێنده‌وار بووه، ساڵی 1980 له ئاماده‌یی كشتوكاڵی به‌كره‌جۆ وه‌رگیراوه و ساڵی 1983 ته‌واوی كردووه.
جگه له‌وه‌ی گه‌نجێكی قۆزو رێكپۆش بوو، خاوه‌ن لێهاتوویی و سهللیقهش بوو، بۆكاروباری ژیانی پشتی به‌خۆی ده‌به‌ست و ماوه‌یه‌ك به‌كاری شاگردییه‌وه سه‌رقاڵ بووه.
ساڵی 1981 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، هاوشانی خوێندنه‌كه‌ی كه خوێندكارێكی زیره‌ك و سهروكهتووبووه، چالاكانه‌ش كاری سیاسی و ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نجامداوه، دوای ته‌واوكردنی خوێندن و له ساڵی 1984دا بووه به پێشمه‌رگه له تیپی 51ی گه‌رمیان، به‌هۆی خوێنده‌واری و ئاستی به‌رزی هۆشیارییه‌وه كراوه‌ته رابه‌ر سیاسی له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا.
ساڵی 1986 له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بۆ چالاكیی ناوشار، به‌نهێنی ده‌چێته‌وه ناو شاری سلێمانییه‌وه، هاوكات كۆمه‌ڵێك گه‌نج و خه‌ڵكی كه‌م ته‌مه‌ن له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت و تاقه‌ت پڕوكێندا ناوی شه‌هید تاهیریش ده‌هێنن و چه‌ند زانیارییه‌ك له‌و رووه‌وه ده‌دركێنن، دوای ئه‌وه و له شه‌وی 24/1/1987 شه‌هید تاهیر له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی قواتخاسهوه ده‌ستگیرده‌كرێت.
له زیندانه‌كانی به‌عسدا ده‌خرێته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردانێكی چڕی به‌رده‌وامه‌وه، به‌ڵام خۆگرو چاونه‌ترس بووه، هاوڕێیانی زیندانی گه‌واهیی بۆ ئازایه‌تی و له خۆبووردیی و گیانفیدایی ئه‌و ده‌ده‌ن، باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و زامی ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌میشه وره به‌رز وچاونه‌ترس بووه، ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه كه به‌رده‌وام به ده‌نگێكی خۆش و نه‌رم خه‌م و ته‌نگانه‌ی زیندانی له سه‌ر دڵی هاوڕێكانی ره‌واندۆته‌وه.
دواجار، له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تری‌دا به ناوه‌كانی: (كه‌ریم، عومه‌ری بابه‌شێخ ) به تۆمه‌تی لیژنه‌ی (ئیختیالات)ی ناوشار تاوانبار ده‌كرێن و ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن، له‌وێش فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت و له رۆژی 27/1/1988 له زیندانی ئه‌بوغرێبدا فه‌رمانی له سێدارهدانهكهیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
*خوشكه‌زای شه‌هید
145 جار بینراوە