رۆژی 27/1/2018 لەهۆڵی كتێبخانەی تەفسیر لە هەولێر، بەسەرپەرشتی رێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵێنەوەی هزری، كۆڕێك دەربارەی زمانەوانی بۆ (محەمەد حەمۆ) سازکرا.
لەکۆڕەکەدا کە بەناونیشانی (دیالێكتی كرمانجی و زمانی ستانداری كوردی) بوو نووسەر محەمەد حەمۆ بابەتەكەی بەسەر ئەم خاڵانەدا دابەشکرد (ئەم دیالێكتە كوردییە لەكۆی قسەی پێدەكرێ؟ لەكوردستان و دەرەوەی – ژمارەی ئاخێوەرانی ئەم دیالێكتە كوردییە چەندە؟. – مێژوی ئاخێورانی ئەم دیالێكتە لە كەیەوە دەستپێدەكات و پاشخانی نووسین و ئەدەبیاتی پێش سەدەی بیست و دوای سەدە چۆنە؟. ئەم دیالێكتە بەچەند ئەلفوبێ دەنووسرێتەوە؟. – بۆچی ئەلفوبێی ئەم دیالێكتە گۆراوە بۆ لاتینی؟. بەرهەمی چاپكراوی ئەم دیالێكتە چەندەو چۆنە؟. – چۆن دەتوانین بۆ هەموو كوردستان یەك دیالێكتەی هاوبەش بۆ نووسین ئامادە بكەین).
سەباح شوكر
206 جار بینراوە