ره‌حمان خانی
له 19ی شوباتی 1989 ئه‌شكه‌وتی (داری خله) كه پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان ناویان لێ نابوو ئه‌شكه‌وتی ژماره 4، داڕوخاو حه‌وت به‌وری خۆڕاگری دوای ئه‌نفال و پارتیزانی گه‌رمیانیی به بێده‌نگی له ئامیزی خۆیدا شارده‌وه تا راپه‌ڕین، ئه‌وانیش شه‌هیدان مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری (فه‌رمانده‌ی تیپی 55 ی قه‌ره‌داخ) و نوری قادر(پۆڵا) و حه‌یده‌ر محه‌مه‌دكه‌ریم و ره‌حیم ره‌شید و حه‌مید قادر(حاجی حه‌مید)و سه‌لام محه‌مه‌د حسین (سهلامهڕهش) و دارا قادر سه‌مین (دارا سوور) بون، ته‌نها دوو پێشمه‌رگه كه به‌كاری په‌یوه‌ندی و جیهازكردن بۆ مه‌فره‌زه‌كانی تر ئه‌و ده‌مه دهرچوبوونه ده‌ره‌وه، رزگار یان بوو، ئه‌وانیش سه‌ید محه‌مه‌د كه دواتر له رێی پیلانێكی رژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ و له سێداره ده‌درێ و (حه‌مه سۆران غازی سالار) كه تاكه شایه‌تحاڵی زیندوی ئه‌و كاره‌ساته دڵڕه‌قانه‌ی سروشته.
وه‌كو له یاداشتنامه‌كه‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌رده‌كه‌وێ، رۆژی 17ی شوبات كه دوو رۆژ پێش كاره‌ساته‌كه‌یه، هێرش و كێوماڵی دوژمنیان له سه‌ر بووه، رۆژێ پێش كاره‌ساته‌كه‌ش شه‌هید مه‌لا نوسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه ئارام بوو، دوژمن كشابۆوه و نه‌مابوو، براده‌رانمان به‌ڕێكرد، له هێلانه هه‌ڵۆكه بووین.
شه‌و گه‌ڕاینه‌وه ژماره 4
له دوای راپه‌ڕین و له كۆتایی ئه‌یلولی 1991 ه‌وه، هاوڕێ و هاوئهشكهوتانی ئه‌و شه‌هیده پارتیزانانه هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكرد بۆ هێنانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، ئه‌وه‌بوو له 1ی تشرینی دوه‌می 1991 له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا كه‌ژاوه‌ی ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕێنرایه‌وه (كه‌لاری كۆن) و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر، شكۆمه‌ندانه به‌خاك سپێردران.
به‌شداریمان له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ژاوه‌ی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌و یاد وپێشانگاكانی دواتری كه‌لوپه‌له‌كانیان، چانسی ئه‌وه‌ی دامێ لای خۆم دوا 20 رۆژی رۆژژمێرهكهی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دم پاراستوه‌و له كاتی خۆشی‌دا له كوردستانی نوێ بابه‌تێكم له سه‌ر نوسیبوو، له‌م یادی 32 ساڵه‌ی ئه‌و كاره‌ساته مێژوییه‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌م دۆكۆمێنته به بایه‌خ و گرنگه له به‌رگه‌وه تا 18ی شوباتی 1989 بخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران كه تا رۆژێك پێش روخانی ئه‌شكه‌وته‌كه‌و شه‌هیدبونیان، پوخته‌ی چی گوزه‌راوه نوسیویه‌تیه‌وه.
ئه‌شكه‌وتی ژماره 4، یان داری خله كه كاره‌ساته‌كه‌ی لێ روداوه، ده‌كه‌وێته نزیك ئاوایی (زاوت) له قوڵایی گه‌رمیان، ده‌بوایه ئێستا مۆزه‌خانه و مه‌زارێكی گرنگی شه‌هیدان و قۆناغێكی هه‌ره هه‌ستیاری شۆڕش بێت.
حه‌مه سۆران چی ده‌ڵێت؟
وه‌كو كاك حه‌مه‌سۆران ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وان 21 پێشمه‌رگه بوون كه رۆژی پێشوتر له (كونه تهمشیتهكه) بوون، ئه‌مه شوێنێكی سه‌خت وقایم بووه به‌رزتر له شوێنه داڕوخاوهكه، هه‌موو كێوماڵێكی دوژمن ئه‌وان خۆیان له‌وێ ئیختیفاكردووه، وه‌كو ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده (نهێنی بووه) ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بووه به 60 مه‌تر نزیكیان بونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ستیان پێنه‌كردوون، گومانیان نه‌كردووه.
ئه‌و 21 كه‌سه له 18ی شوباتی 1989دا به‌مجۆره دابه‌ش بوون:
چوار پێشمه‌رگه كه (م.حسێن، شێرزاد كه‌ریم فارس، حهمهكادرو شێخ حسام) رۆشتوون بۆ مه‌وعیدی رێخستنی ناو شار.
چواری تر(كه‌ریم ره‌شید برای شه‌هید حه‌سه‌ن ئای ئای، خه‌باته سوور، ته‌ها، سه‌ردار) دوبرینداریان گواستۆته‌وه بۆ لای حه‌مه‌ڕه‌ش كه (ته‌های برای ئازادی سه‌گرمه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر بوون).
دوو پێشمه‌رگه (موكه‌ڕه‌م و ئه‌حمه‌د زه‌رداوی (دواتر شه‌هید بوو) ده‌چن بۆ مهلجهكهی خۆیان تا كه‌ل و په‌له‌كانیان بێنن، شه‌هید ره‌حیم به‌ته‌مابووه بچێ له‌گه‌ڵیان دواتر په‌شیمان بۆته‌وه.
ته‌نها نۆكه‌س ده‌مێننه‌وه، پێش سه‌عات پێنجی ئێواره‌ی رۆژی 19/2/1989 شه‌هید سه‌لام ده‌ڵێت: سه‌ید بچن كاتی جیهازكردنه، ئه‌ویش سۆران له‌گه‌ڵ خۆی ده‌با و ده‌چن جیهازدهكهن و ئیشه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن به دوربین سه‌یری ده‌ورو به‌ر ده‌كه‌ن كه جه‌یش و جاش رۆژی پێش‌و له‌و ناوه بوون، له پڕ ده‌نگێكی گه‌وره دێ كه داروخانی كهڵۆزهكه بووه‌و ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه (ئه‌مه‌یه مه‌شهه‌دی فلمێكی تراژیدی)، رێك كاتی خۆر له زه‌رده‌ی ئێواره ئه‌و حه‌وت پێشمه‌رگه‌یه‌ش ئاوا ده‌بن، به‌ڵام به ئاسمانه‌وه ده‌دره‌وشێنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی كاری توێژینه‌و مێژوو ده‌كه‌ن، كاری سینه‌ماو سیناریۆ نوسین وفلمسازی، ده‌توانن سودی زۆر له‌م یاداشتانه وه‌رگرن.
رۆژژمێرێكی بچووك له جۆری
هاوسه‌ر- 1989
پێناسی رۆژژمێرهكه، ناو: ئه‌حه‌مه‌د محه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین (مه‌لا ئه‌حمه‌د)، پیشه: پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
شار، گه‌ڕه‌ك، شه‌قام: چیاكانی كوردستان.
خوێن: +o.
30 كانونی دووه‌م 1989:
ئێسگهكهمان ڕایگه‌یاند كه 93 كوردی ئاواره له توركیا له‌به‌ر سه‌رماو نه‌خۆشی مردبوون. له ژماره 2 بووین.
31ی كانونی دووه‌م 1989:
حیزبی سۆشیال دیموكراتی توركیا دانی ناوه به 9 ملیۆن كورد كه له توركیا ده‌ژین.
تاكه كێشه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی ڕژێمی توركیا ده‌بێت، كه وه‌رگیرێ له‌بازاڕی ئه‌وروپی هاوبه‌ش. له ژماره 2 بووین.
بۆ ئه‌م مه‌سه‌له، ئه‌منی توركی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی گرتووه.
1ی شوبات 1989:
له ژماره 2 بووین، پاش نیوه‌ڕۆ هاوڕێ (سه‌ید- سه‌ید محه‌مد)و دوو هاوڕێ هاتنه لامان، وه‌زع زۆر له‌بار نییه.
كۆمه‌ڵێك زانیاریمان پێگه‌یشت سه‌باره‌ت به وه‌زعی ناوخۆی ڕژێم.
شه‌و/ كوده‌تای سه‌ربازی له پاراگوای.
2ی شوبات 1989:
له هه‌مان شوێن بووین، هاوڕێ لامان بوون.
وتووێژی ئێران له‌گه‌ل توركیا، یه‌كێك له‌كێشه‌كانی توركیا كورده‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، بڕیاره 15ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكات.
هه‌تا ئێستا له زۆر شت‌دا هیچ هه‌نگاوێك نه‌چۆته پێشه‌وه.
3ی شوبات 1989:
دوژمن جارێكی تر هێرشی هێنایه‌وه سه‌رناوچه‌كه، پشكنین و گه‌ڕان به‌رده‌وامه.
وه‌كو خۆی له‌ژماره 2بووین.
4ی شوبات 1989:
رۆژی دووه‌می هێرشه‌كه‌ی دوژمن چوینه هێلانه داڵه‌كه، پاش نیوه‌ڕۆ دوژمن پاشه‌كشه‌ی كرد، شه‌و لای كاك داراو براده‌ران بووین، چه‌ند چالاكییه‌كی پێشمه‌رگانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دوو، راگه‌یه‌نرا، دوژمن زیانی لێكه‌وت.
5ی شوبات 1989:
له جێگه‌ی ژماره 2بووین، براده‌ران گه‌ڕانه‌وه.
6ی شوبات 1989:
له جێگای ژماره 2بووین.
بڕیاره له داهاتووییه‌كی نزیكدا جارێكی تر عیراق و ئێران ده‌ستبكه‌نه‌وه به وتووێژ.
به‌بروسكه به‌ڕێز مام جه‌لال سڵاوی بۆ ناردین ده‌ڵێ: وه‌زع خۆشه‌و له‌باره.
7ی شوبات 1989:
پاشه‌كشه‌ی ئه‌رته‌شی سۆڤییه‌تی له ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه، وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشبینی ڕوخانی ڕژێمی ئه‌فغان ده‌كه‌ن.
دهنگوباسی هیچ نییه له‌م ناوچه‌یه. له جێگای ژماره 2بووین، شه‌و له سه‌عات ٨ی ئێواره‌دا قاله به‌سزای گه‌ل گه‌یشت.
8ی شوبات 1989:
ئه‌مڕۆ بروسكه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسیمان پێگه‌یشت، كۆمه‌ڵێ شتی گرنگ و به‌كه‌ڵكی تێدابوو، شایانی باری سه‌ره‌نج و تێڕوانین بوو.
له جێگای ژماره 2بووین، وه‌ڵامی بروسكه‌كه‌ی خۆمانمان پێگه‌یشت، دواخرا هه‌تا هاتنی ئه‌و هاوڕێیه‌ی خۆمان.
شه‌وی 8\9 له‌م ڕۆژانه‌دا دووژمن به پیاده هێرشی هێنایه سه‌رناوچه‌كه.
9ی شوبات 1989:
سه‌ر له به‌یانی گه‌یشتینه لای براده‌رانی خۆمان له ئه‌شكه‌وتی ژماره 4، پاش نیوه‌ڕۆ كه‌وتینه ڕێ گه‌یشتینه شوێنی ژماره 6 له‌نزیك هێڵه ڕه‌شه‌كه.
چالاكی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر خوێنرایه‌وه له ئێستگهكهمانهوه.
شه‌و له هه‌مان جێگا بووین.
10ی شوبات 1989:
هه‌تا سه‌عات 2:30 پاشنیوه‌ڕۆ به‌نیازی كارێك بهڕێئهكهوین، پاشنیوه‌ڕۆ چووینه جێگای دیاریكراو، چاوم به هاوكار و باپیری چیا كه‌وت، به‌ڕاستی به هۆی هه‌ندێ كێشه‌وه كه په‌یوه‌سته به‌خۆمان، زۆر ناره‌حه‌ت بووم.
گه‌ڕاینه‌وه ژماره 6.
11ی شوبات 1989:
له جێگای ژماره 6 بووین، ڕۆژو شه‌وه‌كه‌ی ماینه‌وه، زۆر ماندوو بووین كه‌ش خۆش‌بوو. نزیكه‌ی 3ڕۆژه ته‌وژمی شكاوه.
12ی شوبات 1989:
سه‌ره‌ڕای باران و تۆفان، له جێگای ژماره 6چووینه سه‌ر جاده بۆ هه‌ڵبژاردنی شوێنی ده‌ست وه‌شاندن، ههڵمانبژاردو شه‌وێ گه‌ڕاینه‌وه.
13ی شوبات 1989:
له جێگای ژماره 6 ه وه چووینه نزیك جاده به نیازی چالاكییه‌ك كه رۆژی پێش‌و شوێنه‌كه‌مان دیاری كردبوو، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ نه‌مانكرد.
شه‌و گه‌ڕاینه‌وه جێگه‌ی ژماره 6، ماندوو بووین.
سه‌ره‌مان بۆ خۆراكی ڕۆژانه‌مان، به‌تایبه‌تی له‌م زستانه‌دا.
14ی شوبات 1989:
له جێگه‌ی ژماره 6 پاش نیوه‌ڕۆ گه‌ڕاینه‌وه، شه‌و لای براده‌رانی خۆمان بووین له شوێنه كۆنه‌كه‌ی ئاسۆ، زۆر سارد بوو، له هه‌ندێ جێگا به‌فر پڕوشه‌ی ده‌كرد.
ڕژیمی عیراق سه‌رگه‌رمی ڕێكه‌وتنه ئابوورییه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌من و میسر و ئه‌رده‌ن دا.
15ی شوبات 1989:
پاشه‌كشه‌ی ئه‌رته‌شی سۆڤێتی له ئه‌فغانستان كۆتایی پێهات. هێرشی دوژمن به‌خه‌ستی و به‌ورده‌كارییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستی پێكرد، ههمووهێزهكانی دووژمن هێزی سه‌ربازین، خه‌ریكی پشكنین و كێوماڵی ناوچه‌كه‌ن، زۆربه‌ی لوتكه‌و شوێنه به‌رزه‌كانیان گرتووه، كۆپته‌ره‌كان په‌یتا په‌یتا هێز دائهبهزێننه سهربهرزایی ناوچه‌كان. له‌جێگای كاك دارا و براده‌ران بووین چوارده‌ورمان هێزی دوژمنی لێ‌بوو.
شه‌وی 15\16ی شوبات 1989:
ئه‌مشه‌و عیراق، میسر، یه‌مه‌نی باكور، ئه‌رده‌ن، شورای هاوكاریی عه‌ره‌بیان پێكهێنا.
16ی شوبات 1989:
هێرش و پشكنینی دوژمن له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار جێگا‌و شوێنه‌كانی پێشویان پشكنی و هه‌رده‌و دۆڵ و بهرزایهكانیان كیو ماڵكرد، وه‌ك و ڕۆژانی پێش‌و زۆر لێمان نزیكبونه‌وه، كۆپتهرهكانیش به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه بوون، ئه‌سوڕانه‌وه.
له هێلانه هه‌ڵۆكه بووین.
17ی شوبات 1989:
شه‌وێ له جێگای ژماره 4بووین.
رۆژی سێیه‌م هێرشه‌كه‌ی دوژمن بۆ ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌ر له ئێواره له هه‌ندێ شوێن و جێگا كشانه‌وه.
له هێلانه هه‌ڵۆكه (قوشهلانهكه- داری خله)
شه‌وێ له شوێنه‌كه‌ی (ئاسۆ) نووستین.
بروسكهم بۆكرا له م. عه‌لی یه‌وه.
18ی شوبات 1989:
ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه ئارام بوو دوژمن كشابۆوه و نه‌مابوو، براده‌رانمان به‌ڕێكرد، له هێلانه هه‌ڵۆكه بووین.
شه‌و گه‌ڕاینه‌وه ژماره4.
دوا یاداشتی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د پێش داروخانی ئه‌شكه‌وتی داری خله 4 و شه‌هیدبوونی ته‌واوی مه‌فره‌زه‌كه‌ی كه حه‌وت پێشمه‌رگه بون.
په‌راوێز:
له ماوه‌ی 20 رۆژدا، دوژمن سێ‌جار هێرش و پشكنین وكێوماڵی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ كردون.
هێلانه هه‌ڵۆكه، داری خله، قوشهلانهكه هه‌مان كونه تهمشیتهكه بون، وه‌ك له یاداشته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌شكه‌وت، جێگا، مهلجه یان شوێنی ژماره4، تهنگهكه و كونه كۆترهكهشیان پێ وتووه، كه ئێستا ئه‌شكه‌وتی داری خلهیه، هه‌رجاره‌ی به ناوێك نوسیویه‌تی.
ناوه‌كان زۆرن، زیاتر وه‌كو جفره دانراون، بۆنمونه: ئه‌شكه‌وت یان جێگای ژماره6 له پشت ئاوایی (پاریاوڵهوه)بووه.
مهلجهی (به‌رده‌به‌له) هه‌بووه كه ده‌كه‌وته خوار (زاوت) ئه‌ویش شوێنێكی تری په‌نا بووه بۆ ئه‌و مه‌فره‌زه پارتیزانانه.
له راستیدا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئه‌و ژمارانه ته‌نها خۆی زانیویه‌تی، ژماره 6 وادیاره ئه‌وه‌ی نزیك پاریاوڵه بێت، ژماره 2 نزیك بووه له ژماره 4ه‌وه.
ژماره 4 نه‌بێ كه به نوسینه‌كاندا به روونی دیاره ئه‌وه‌یه كه روخاوه، وه‌كو كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود و كاك مه‌لا سهعیدو كاك حه‌مه سۆران ته‌ئكیدیان له‌م خاڵه كرده‌وه كه ئه‌وه ره‌مزی نهێنی خۆی بووه.
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
69 جار بینراوە