سەرەکی » هەواڵ » عیراق؛ داوا لە حكومەت دەكرێت هاوكاریی كەمدەرامەتەكان بكات

عیراق؛ داوا لە حكومەت دەكرێت هاوكاریی كەمدەرامەتەكان بكات

لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای هاوكاریكردنی ئەو خێزانانە دەكات، كە بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆوە زیانیان پێگەیشتووە.

لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای لە حكومەتی بەغدا كردووە، تا بڕە پارەیەك بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە كارەكانیان وەستاوە و زیانیان بەركەوتووە، خەرج بكات.

لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەئكیدیكردۆتەوە لەسەر پێویستیی پەلەكردن لە پێدانی مینحەی لە ناكاو بۆ خێزانە هەژارەكان و كرێكارەكان، بۆئەوەی بتوانن ژیانێكی شایستە بژین و حكومەت پارێزگاریی لە گوزەرانی هاووڵاتیان بكات، هەروەك چۆن پارێزگاریی لە تەندروستییان دەكات.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بەپێی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عیراق، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە جێبەجێ دەكرێت ‌و لە رۆژەكانی تری هەفتەشدا لە سەعات 8ی ئێوارە تا 5ی بەرەبەیان، قەدەغەی هاتوچۆی سنووردار جێبەجێ دەكرێت.

 67 جار بینراوە