سەرەکی » وەرزش » پێشمەرگەی سلێمانی بەرەو بردنەوەی نازناوی ئەمساڵیش

پێشمەرگەی سلێمانی بەرەو بردنەوەی نازناوی ئەمساڵیش

تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پاڵەوانی ساڵی پار، سەركەوتووانە هەنگاوی باش و گرنگ لەم وەرزەی خولی نایابی بالەی یانەكانی عیراقدا دەنێت و یەكێكە لە تیپە ركابەرەكان بۆ بردنەوەی نازناوی ئەمساڵیش.

هەفتەی رابردوو لە هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكانی قۆناغی كۆتایی گردبوونەوەی یەكەمی تیپە نایابەكان بەڕێوەچوو.

لەم گردبوونەوەیەدا پێشمەرگەی سلێمانی دیارترین تیپی بەشدار بوو، ئەگەرچی لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا بە گازی جەنوب دۆڕا، بەڵام بە دووەمی گروپەكەی مایەوە و بۆ قۆناغی كۆتایی بژاردە سەركەوتووە.

لەم گردبوونەوەیەی سلێمانیدا، یەكەم تاهەشتەمی ریزبەندیی بەمشێوەیە بوو، هەرچەندە دوا جەولەی یارییەكان ئەنجام نەدرا: (بەحری 6 یاریی-14 خاڵ)،(پ.سلێمانی 6 یاریی-14 خاڵ)،(جەیش 6 یاریی -13 خاڵ)(شورتە 6 یاریی-10 خاڵ)(گازی باشوور 6 یاریی-11 خاڵ)(سەناعە 6 یاریی – 5 خاڵ)(هەولێر 6 یاریی -3 خاڵ )(حەبانییە 6 یاریی – 2 خاڵ).

بەم ئەنجامانە بەحری و پێشمەرگەو جەیش و شورتەو گازی باشوور بۆ قۆناغی كۆتایی سەركەوتن.

 66 جار بینراوە