سەرەکی » ئاراستە » گۆڕان بۆ مەبەستێکی کۆمۆنیستی مارکسی

گۆڕان بۆ مەبەستێکی کۆمۆنیستی مارکسی

فلۆرین گولی

لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن

لویسن سیۆی فەیلەسوف لە بەرگی چوارەمی کتێبی (فیکری سەردەمیانە لەگەڵ مارکس) هەوڵدەدات لە ئێستادا کۆمۆنیزم زیندوو بکاتەوە، کە خەباتێکی چینایەتی زۆر دەخوازێت. کتێبە تازەکەی لوسین سیۆ بە دەستەواژەی (دووبارە هاندانی خەڵک بەرەو خەونی کۆمۆنیزم) کۆتایی دێت. پێویستە بۆ (ئامانجە کۆمۆنیزمییەکانی مارکسی) بگەڕێینەوە و بەو ئامانجە بگەین، کە بە سەرسامییەوە، چەند کتێبێکی کەم بەجدی گرنگییان پێداوە. مارکس و ئەنگلس بەدژایەتییکردنی ئاشکرا بۆ سۆسیالیزم، ناوەڕۆکی ئامانجە کۆمۆنیستییەکان دیاری دەکەن.

لوسین سیۆ، لە یەکێک لە تێزە سەرەکییەکانیدا دەڵێت: سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم لای مارکس و ئەنگلس، ئاماژە بەدوو رەوتی جیاواز دەکەن. سۆسیالیزم خۆی لەگەڵ جیاکردنەوەی پلەبەندی دۆخەکە و داهات دەگونجێنێت، ئامانجەکانی کۆمۆنیزم یەکسانی تەواوی کۆمەڵایەتی، واتا کۆمەڵگەی بێ چینە. سۆسیالیزم بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە لە سەرەوە، پشتدەبەستێت بە دەوڵەت و تواناکەی، کۆمۆنیزم پلانی پێویستی بە کەمکردنەوەی دەوڵەتە وەک وەرچەرخان و دەستگرتن بە سەر زۆرترین ئاسانکارییە گشتیییەکان.

داهاتووی ئەمڕۆش پلانێکی هەیە
تێگەیشتن لە کۆمۆنیزم وەک (ئامانج)ێک، تێزێکی چارەنووسساز و یەکلا کەرەوەیە، نەک (پرۆژە)یەک. مارکس هەمیشە خۆی لە بیرۆکەی کۆمۆنیزم پاراستوە و کۆمۆنیزم وەک (جووڵانەوەیەکی راستەقینەی کۆتاییهێنەر بە بارودۆخە هەنوکەییەکان) دەناسێنێت. بڵێم چی؟ کە داهاتوو پێشتر وەک پلانێکی تێکڕایی دیاریکراوە. پێویستە پەنجە لە سەر توانا شۆڕشگێڕییەکانی ئێستا دابنێین و هەوڵی بەدیهێنانیان بدەین. بۆ نموونە دەبێت بتوانین لە ناوەندی پیشەسازی گەورەی ژێر هەژموونی سەرمایەداری، دەرفەتی مێژوویی کەمکردنەوەی کاتی کار دیاری بکەین. کەواتە، لە جیاتی ناچارکردنی مێژوو، هەوڵبدەین (لە ناوەوە، بە ئاراسەی خۆی ئاڕاستەی بکەین. دەکرێت ئەمڕۆ بیر لەوە بکەینەوە کە شۆڕشی دیجیتاڵ پێشبینی چی دەکات؟ سەرەڕای گەشەکردنی هێزەکانی بەرهەمهێنان، مارکس لە پێشکەوتنی تاکی مرۆڤ، پێش گریمانەی نەگۆڕی پەڕینەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە دەبینێت.)

مێژوو لە دوورماوەدا و لە رێگەی مرۆڤ بوونەوە لە کۆمەڵگەدا، زۆر وەردەچەرخێت. لە (مێگەلی ئاژەڵەکان) تاکی مرۆڤی خێڵەکی تا سەردەمی مارکس دەوڵەمەند و زیاتر سەربەخۆ بووە، کە ئەوە بۆ خۆی دەرفەتی رزگاربوونە لە خود و خۆبەڕێوەبەریی. لەگەڵ ئەوەشدا سەرمایەداری، توانای قوڵبوونەوەی دەستپێشخەریی تاکەکەس دەشێوێنێت و بۆ دەستپێڕاگەیشتنی تەواو، تەنیا دەرفەت بە کەمینەیەکی کەم دەدات.

بەڵام لوسین سیۆی لایەنگری مارکس جەختدەکاتەوە: با بڵێین دەبێت هەنوکە پلانە بنەڕەتییەکەی کۆمۆنیزم دەست پێ بکات، بەم مانایە نییە کە مێژوو بە پێی پێویست ئێمە بەئەوێ دەگەیەنێت. پلانی تێکڕایی رزگاریی بەخش لە خۆیانەوە سەر هەڵ نادەن، بۆ هاتنەدی پێویستییان بە خەباتێکی چینایەتییە. ئەمە واتای هەنگاوی شۆڕشی ماوە کورت ناگەیەنێت. مارکس و ئەنگلس زۆر خێرا لەم روانگەیە دوورکەوتنەوە. شۆڕش پرۆسەیەکی درێژ ماوەیە، قۆناغێکی تەواو لە وەرچەرخانی شۆڕشگێڕی، خەبات، چ توندوتیژی بێت یان نەبێت و خەبات لەسەر رێبازی پێوەندییەکانی دەسەڵات.

بەڵام خاڵی بنەڕەتی لای لوسین سیۆ ئەوەیە، ئەگەر چیدی پێشگریمانە میژووییەکانی گواستنەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە نەبن، ناکرێت هیچ گۆڕانکارییەک لە کارنامەدا بکرێت. ترسەکە ئەوەیە کە رادەستبوون بوەتە خولیای ئیرادەخوازییانە، مێژوو ناچار بکەین بۆ قۆناغێکی نوێ بپەڕێتەوە. (مارکس و ئەنگلس لە سەرەتاوە زۆرباش تێی گەیشتوون) دەبێت چ شتێک بکاتە ئامانج، بەڵام دەربارەی کێشە و ماوەی گەیشتن بە ئامانج، داهاتوویەک کە مانیفێست پێشبینی دەکات (کاتی زۆر دەوێت).

ئێمە نەخوێندەواریین
ئامانجی کۆمۆنیزم لە سەر بنەمای ئەم پەرۆشی دوو هیندەیە لە لایەک و (پێگەیشتنی بابەتییانە) گواستنەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە لە لاکەی دیکە، لوسین سیۆ کورت وکرمانجی سەدەی بیستەم راڤە دەکات. لینین راستەوخۆ بەرەو ئامانجی کۆمۆنیستی مارکس دەچێت، بەڵام لەبەرئەوەی لینین زوو تێدەگات کە (کۆمۆنیزم لە رووی میژووییەوە پێنەگەیشتوە) گەشبینی و هۆشیاری بەرچاو پیشان دەدات.

لە روسیا، پێش گریمانەکانی پەڕینەوە بۆ کۆمۆنیزم نەبوون. هێزەکانی بەرهەمهێنان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بوون. هێشتا تاک وەک پێویست گەشەی نەکردبوو، ئەو بەردەوام دووپاتی دەکردەوە (ئێمە نەخوێندەوارین)، (ئێمە وەک پێویست شارستانی نین) بۆیە هێشتا کاتی ئەوە نەهاتبوو بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی بە هەموو کەسێک بسپێردرێت، روسیای لینین نەیدەتوانی کۆمۆنیست بێت.

لوسین سیۆ لەو باوەڕەدایە رژێمە سۆسیالیستییەکان لە شوێنەکانی دیکە دەدۆزرێنەوە، زیاتر بە تایبەتمەندێتی ناکۆمۆنیست بوونیان دیاری دەکرێن، تەنانەت ئەگەر هەندێک جار بتوانن لێرە و لەوێ پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی پیشان بددەن. لەوێ هیچ شتێک لە ئامانجی کۆمۆنیستی مارکسی نادۆزرێتەوە، نە گەشەکردنی هێزەکانی بەرهەمهێنانی ئاستی باڵا، نە پێشکەوتنی تاکایەتی، نە کەمکردنەوەی دەوڵەت. کەواتە ناونانی ئەم رژێمانە و ئامانجی مارکس بە وشەیەک لای لوسین سیۆ، تەنها شێواندنە.

سەرچاوە: لوموند دیپلماتیک ژانویە2021.

 190 جار بینراوە