سەرەکی » ئابووری » هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا

هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، مانگی شوباتی رابردوو هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا سێ‌ ملیۆن بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، عیراق سێ ملیۆن ‌و 24 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریكا ناردووە، كە بەتێكڕا 108 هەزار بەرمیلی رۆژانە دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەفتەی یەكەمی مانگی رابردوودا رۆژانە 90 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریكا كراوە، لە هەفتەی دووەمدا گەیشتۆتە 114 هەزار بەرمیل و هەفتەی سێیەمیش بۆ 227 هەزار بەرمیل بەرزبۆتەوە، بەڵام لە هەفتەی كۆتاییدا هیچ بڕە نەوتێك هەناردە نەكراوە.

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا روونیكردۆتەوە، عیراق لە پلەی شەشەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە، كە زۆرترین نەوتیان بۆ ئەمریكا ناردووە و كەنەدا لە پلەی یەكەمدا بووە.

 364 جار بینراوە