سەرەکی » Tag Archives: سلاید (پەڕە 4)

Tag Archives: سلاید

ژنێك بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی دادگای باڵای ئه‌مریكا كاندیده‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ژنێك بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی دادگای باڵای وڵاته‌كه‌ی، كاندید ده‌كات. دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌وته‌یه‌كیدا له‌كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، باسی له‌ كاندیدی پارته‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی دادگای باڵای ئه‌مریكا كردو رایگه‌یاند: كاندیدێك دیاری ده‌كه‌ین، كه‌ هیواخوازین بۆ 50 ساڵی داهاتوو بمێنێته‌وه‌‌و وتیشی: ته‌نها شتێك له‌باره‌ی كاندیده‌كه‌مانه‌وه‌ ئاشكرایده‌كه‌م، ئه‌وه‌یه‌ كاندیده‌كه‌مان ژنه‌.  90 جار بینراوە

زیاتر »

هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و یۆنان

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له‌لێدوانێكدا له‌ 75هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای داواكاریی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وام به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دانوستان و گفتوگۆكاندا دروست ده‌كات. كیریاكۆس میتسۆتاكیس، وتیشی: به‌هۆی به‌رده‌وامیی جموجوڵه‌ نایاساییه‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، سه‌قامگیریی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی توركیا دابنرێت. سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ...

زیاتر »

بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی خاوه‌ن ستراتیژێكی یه‌كێتییانه‌یه‌

بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، پێشوازییكرد له‌ مارتن هووس باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عیراق و ڤینسۆ گیۆم پۆپۆ لێپرسراوی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان. له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌رێم و عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خرایه‌ به‌رباس و له‌ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی، بۆچوونه‌كان خرانه‌ڕوو. لای خۆیه‌وه‌، هاوسه‌رۆك؛ به‌وردی له‌سه‌ر پرسه‌كان ...

زیاتر »

سه‌ره‌خۆشی

به‌ڕێز/كاك یوسف زۆزانی به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت. بۆ ئه‌م پرسه‌یه‌، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌و خانه‌واده‌ به‌ڕێزو تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌زانین، كه‌ هه‌میشه‌ نموونه‌ی به‌رزی تێكۆشان و نیشتمانپه‌روه‌ریی بوون، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارین دڵنه‌واییتان بداته‌وه‌و كۆتا ناخۆشیتان بێت. مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  162 جار بینراوە

زیاتر »

دانیشتنی نوێنەران لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە دواخرا

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: دوای چەندین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە، ئه‌مڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكە لەبارەی كۆتاییهێنان بە پرسی بازنەكان لە یاسای هەڵبژاردندا بەڕێوەچوو، بەڵام فراكسیۆنەكان نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێك و دانیشتنەكە دواخرا. دەرفەت دەدرێت بە لایەنە سیاسییەكان حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەران لە بارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەوە ...

زیاتر »

په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی نۆزده‌ ساڵه‌ی كاره‌ساتی خێڵی حه‌مه‌

نۆزده‌ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی خێڵی حه‌مه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا له‌ 23ی ئه‌یلولی ساڵی 2001دا دوژمنانی رووناكی و ئارامی و ئاسایش، بێگوێدانه‌ به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی، تیرۆریستانی جند الاسلام و انصار الاسلام ده‌ستی ره‌شی تیرۆریان گه‌یاندنه‌ گوندی خێڵی حه‌مه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ و نامرۆڤانه‌ 43 پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ك-یان له‌ ناوچه‌ی شاره‌زوور به‌ دیلی شه‌هید كرد‌ و دواتر ته‌رمه‌كانیان شێواندن. له‌ ...

زیاتر »

لاهور شێخ جەنگی پێشوازیی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عیراق دەكات

ئێوارەی ئەمرۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە مارتن هووس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق وەفدێکی هاورێی. لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەوە. لە دیدارەکەدا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق پیرۆزبایی لە لاهور شێخ جەنگی کرد بۆ هەڵبژاردنی وەک ...

زیاتر »

مووچە بە لێبڕینی %18 دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاندوە مووچەی مانگی ٤ بە لێبڕینی ٪١٨ دابەشدەکرێت. ئەمڕۆ ٢٤-٩-٢٠٢٠ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمی راسپاردوە لیستی مووچە کە مووچەی مانگی ٤ی ٢٠٢٠ ە ئامادە بکەن . بەپێی راگەیەندراوەکە داواکراوە لیستی مووچە بە لێبڕینی ٪١٨ ئامادە بکەن و تەنها مووچەی پلە تایبەتەکان بە لێبڕینی ٪٥٠ دەبێت.  وەزارەتی دارایی و ...

زیاتر »

لاهور شێخ جه‌نگی: ئاسایش و ئارامیی، بایه‌خ و به‌های باڵای هه‌یه‌

لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ «23/9»، له‌ شاری سلێمانی پێشوازیمكرد له‌ خوان خۆسێ ئسكۆبار ستێمان باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عیراق. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌ كێشه‌ ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرد. له‌ میانه‌ی گفتوگۆدا جه‌ختمانكرده‌وه‌ كه‌ لای ئێمه‌ ئاسایش و ئارامیی، بایه‌خ و به‌های باڵای هه‌یه‌. باسمان له‌ ...

زیاتر »

بافڵ تاڵه‌بانی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی پێشوازیكرد له‌ خوان خۆسێ ئیسكۆبار باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عیراق. له‌دیدارێكدا له‌سه‌ر هاوكێشه‌ سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌كان، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا. بافڵ تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێم و عیراق، ستراتیژی یه‌كێتی خسته‌ڕوو و ته‌ئكیدی له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نیشتمانی و كوردستانی هاوبه‌ش كرده‌وه‌، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌ددییه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا ...

زیاتر »